خۆپاراستنی ئه‌لیكترۆنی
897
جار خوێندراوەتەوە
2018-08-03
04:59 PM
هه‌وڵ بده: شێری بكه بۆئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س سودی لێببینێت : خۆپاراستنی ئه‌لیكترۆنی
------------------------
ئه‌و مه‌سه‌له‌ی هاكه خه‌ڵكی زۆر ترساندووه:-
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت بزانی هاك كراوی یه‌ك كۆمێنت بكه ده‌رده‌كه‌وێت : “ترسی ناوێت و كۆمێنتیشی ناوێت”.
پێویسته بزانرێت كه: به‌هه‌ر ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر و مۆبایل : ده‌توانرێت وێنه‌ت بگیرێت و په‌نجه‌مۆرت ببرێت و ده‌نگیشت تۆماربكرێت. كاری تایبه‌تی پێبكرێت بۆیه وریابه له‌به‌كارهێنانی ئامێره‌كاندا به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رنامانه‌ی به‌كاری دێنیت.
ئه‌م خاڵانه په‌یڕه‌و بكه كه‌زۆر ساده‌ن له‌وه ده‌چێت هه‌ندێك كه‌س به‌لایه‌وه مایه‌ی پێكه‌نین بێت :-
1- پاسوه‌ردی سۆشیاڵ میدیاكانی وه‌ك گوگڵپلهس و فه‌یسبوك هه‌روه‌ها كۆدی مۆبایل و كۆمپیوته‌رت ئه‌وه‌ی هه‌ست ئه‌كه‌ی ئه‌بێت به كێشه بۆت با پێكهاتبێت له ژماره و پیت و ڕه‌مز وه له 6پیت كه‌متر نه‌بێت.
2-جگه له‌وه هه‌وڵ بده زیاتر له ڕێگه‌یه‌ك به‌كاربێنی بۆ زیاتر سه‌لامه‌تی وه‌ك Two factor Authentication و پڕۆگرامی Microsoft Authenticator و زیاتر...
3-مۆبایلت با كۆدی له‌سه‌ر بێت جگه له‌وه هه‌وڵ بده مۆبایلت پهنجهمۆربێت و 3 په‌نجه‌ت كار بكات له‌سه‌ری...
4-هه‌ر لینكێك هات بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌یته‌وه دڵنیابه له‌وه‌ی كه ئه‌و لینكه ڕه‌سمیه : بۆ نمونه لینكی فه‌یسبووكت بۆ دێت خۆت له‌ناو فهیسیوكی كه‌چی لینكێكی ترت بۆ دێت و داوای پاسوه‌رد و ژماره‌ی ته‌له‌فوون و ئیمه‌یلت لێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی فه‌یسبوكت بكه‌یته‌وه ئاخر چۆن ده‌بێت تۆ له‌ناو فه‌یسبوك بیت و دوباره بته‌وێت بچیته‌وه ناو فه‌یسبوك : بۆیه ئه‌گه‌ر وابوو هه‌ڵه‌ی وا مه‌كه و په‌یجه‌كه دابخه وه ده‌توانی بۆ دڵنیاییش سه‌یری لینكی سه‌ره‌وه بكه‌ی بزانه facebook.com مه. ئه‌مه بۆ هه‌موو وێبسایتێكی تری وه‌ك ئینستاگرام و یوتیوب و جیمه‌یڵ و .... زیاتر هه‌مان شته.
5-كاتێك وێبسایتێك ده‌كه‌یته‌وه ده‌بینیت لینكێكی تر– په‌یجێكی تر ڕاسته‌وخۆ ده‌كرێته‌وه ئه‌و لینكانه زیاتر بۆ وه‌رگرتنی زانیاری تۆیه و داونلۆدی فایلی تایبه‌ته بۆ ناوكۆمپیوتهرهكهت. بۆیه وریابه و هه‌وڵ بده سه‌ردانی ئه‌و سایتانه مه‌كه یان ڕاسته‌و خۆ دایان بخه و مه‌یان كه‌ره‌وه.
6-به‌ئاسانی قه‌ناعه‌ت به‌نامه-مێسهجی كه‌س مه‌كه تا ته‌واو دڵنیا نه‌بێت لێی كه ئه‌وه خۆیه‌تی. چونكه ده‌توانرێت به‌ئیمه‌یلی خۆت نامه‌ت بۆ بنێردرێت هه‌روه‌ها ئه‌كاونته‌كانی تری وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر و هاوشێوه‌كانی تێبینی ئه‌مانه تاقیكراونه‌ته‌وه.
7- هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام ئه‌نتی ڤایرۆس بۆ پاراستنی كۆمیوتهر له‌ڤایرۆس به‌كاربهێنن.
8-ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه پێویسته به‌كاری بهێنی ئینته‌رنێت سكیوریتیه. بۆ ئه‌وه‌ی كاری ئه‌نتی ڤایرۆس و پاراستنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌چاودێری كردن و چه‌ته‌كان بپارێزێت هه‌روه‌ها ئه‌و سایتانه‌ی به‌شی پشته‌وه‌ی بۆ كاری جیاوازتر له به‌شی پێشه‌وه‌ی به‌كاردێت.
9-تۆ ده‌بێت سه‌ردانی هه‌موو سایتێك نه‌كه‌ی ته‌نها ئه‌و سایتانه‌ی پێویستن و وه ئه‌و سایتانه‌ی له خۆت زیاتر زانیاری تۆیان لایه وه‌ك فه‌یسبووك . چونكه هه‌موو سایتێك ده‌توانێ وا پڕۆگرام بكرێت : ئای پی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و ناوی كۆمپیوته‌رت و كۆدی كۆمپیوته‌رت و ماك-ئه‌درێسی كۆمپیوته‌رت به‌ئاسانی ببات و لای خۆی هه‌ڵیبگرێت.
10- پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر پرۆگرامێك به‌كار بهێنی دڵنیابه بۆ چیه‌و كاری چیه: بۆ نمونه كه تر‌و كۆڵهر هات خه‌ڵك به‌كاری هێنا كه‌س گوێی پێنه‌دا ئه‌مه كاری چیت بۆ ده‌كات ئێستا تروكۆڵهر: ناوت + ژماره‌ی تهلهفونهكانت + شوێنه‌كه‌ت + وێنه‌كانت + ئیمهیلهكانت + مۆدێل و ناوی مۆبایلهكانت + چه‌ند شتێكی تایبه‌ت به‌خۆی ،لای خۆی بۆی هه‌ڵگرتویت ئێستا به پاره پێدان ده‌توانی زانیاری هه‌ر كه‌سێك له كاك تروكۆڵهر وه‌ربگری به‌ناو ته‌له‌فون و وێنه و ئیمهیل و ئه‌و زانیاریانه‌ی باسمانكرد. هه‌مان شت بۆ ڤایبه‌ر و واتس ئه‌پ و پڕۆگرامه‌كانی كه.
11-ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به‌ئه‌مانه نیه : هه‌وڵ بده ئه‌و ئامێره‌ی به‌كاری دێنی و ئیمهیل و ته‌له‌فوون له‌سه‌ری داخل ده‌كه‌ی. لاوه‌كی بێت و ئامێری سه‌ره‌كی كاره‌كانت نه‌بێت كه زانیاریهكانتی تێدایه . ئیمهیل و ته‌له‌فوون و ... ئه‌وانه‌ی به‌كاری دێنی با ڕه‌سمی نه‌بن و كه‌س نه‌زانێ له‌كوێوه هاتووه به‌كاری ده‌هێنی بۆ ئه‌وه‌ی سودی نه‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستی ده‌كه‌وێت. هه‌وڵ بده تا ئه‌توانی زانیاری خۆت له ئینته‌رنێت و ئه‌و ئامێرانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ئینته‌رنێته‌وه دور بخه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر زانیاری باشت له‌بواری ته‌كنه‌لۆجی كه‌مه.
12-هه‌وڵبده زانیاری كه‌سیه‌كانت نهێنی بێت چونكه دواتر ده‌بێت به‌كێشه بۆت خۆش باوهڕمهبه...
....
....... تێبنی ئه‌م بابه‌ته به كتێب نوسینیش ته‌واو نابێت هیوادارین به‌م چه‌ند خاڵه سودێكمان گه‌یاندبێت.....
|